شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-12-17 08:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیرانی دەروەی ئێران و تورکیا جەخت لە گرینگ بوونی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە لەبارەی سووریاوە دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیرانی دەروەی ئێران و تورکیا پەیوەندییەکەی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و گرینگ بوونی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکەیان لەبارەی سووریاوە تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجام داوە.

هەر بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لەم پەیوەندییەدا لایەنەکان باسیان لە ئامادەکاری بۆ پێوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها پێشهاتەکانی ناوچەکە کردووە.

لەم گفتوگۆ تەلەفۆنییەدا چاوشئۆغڵو خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورمیا و جەختی لە گرنگیی فراوان کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتەکە کردووە لە پێناو پتەو کردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەر کردنی سیاسی قەیرانی سووریا، ڕایگەیاند کە تەنیا بە هاوکاریی و نزیکی وڵاتانی ناوچەکە، زەمینە بۆ جێگیر بوونی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە فەراهەم دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە