تەقینەوەیەک لە دیاربەکر برینداربوونی 8 پۆلیسی لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- له شاری دیاربەکر كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا كرانه ئامانج و به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌شت ئه‌فسه‌ر برینداربوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاكانی توركیا بڵاویان کردەوە ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه، كه له ته‌نیشت ڕێگای دیاربه‌كر- ماردین وه‌ستابوو، له كاتێكدا ئۆتۆمبێلی پۆلیس به‌لایدا تێده‌په‌ڕیوه و ته‌قیوه‌ته‌وه.
هاوكات له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه، له پارێزگای ئامه‌د هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا، جێبه‌جێ كردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی تیرۆریستیان ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر له‌دوای گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، كێوماڵی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری روداوه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا بڵاوی کردەوە ئەو ڕووداوە هێرشێکی تیرۆریستی بووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران