میدیای زمانحاڵی دەزگای دادی ئێران کوژرانی 4 کەسی لە ڕووداوەکەی زیندانی «ئێڤین»دا پشت ڕاست کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- «میزان» میدیای زمانحاڵی دەزگای دادی ئێران لە هەواڵێکدا کوژرانی 4 کەسی لە ڕووداوی شەوی ڕابردووی زیندانی «ئێڤین»دا پشت ڕاست کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ئاژانسە ڕایگەیاندووە: پا پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو لەنێوان ژمارەیەک لە زیندانییەکان و پاشان ئاگرکەوتنەوە لە بەندیخانەکەدا بەداخەوە 4 زیندانی گیانیان لەدەست دا.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەم میدیایە ئەو 4 کەسە بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵی ئاگرەکەوە گیانیان سپاردووە و هەروەها 61 زیندانیی دیکە بریندار بوونە.
ئەو ڕاپۆرتە باسی لەوەش کردووە زۆرینە بریندارەکان هەر لە شوێنی ڕووداوەکەدا چارەسەریان بۆ کراوە و تەنها 10 کەس بۆ نەخۆشخانە گۆزراونەتەوە ئەوەش بەهۆی جێگیر نەبوونی باری تەندروستییانەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران