شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-10-16 06:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دیموکراسی لە تورکیا پاشەکشەی کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە راپۆرتی ئەم دواییەیدا سەبارەت بە تورکیا هۆشداری داوە کە بەردەوام بوونی پاشەکشەی دیموکراسی لەم وڵاتەدا وایکردووە دامەزراوە دیموکراسییەکانی تورکیا زیاتر و زیاتر ناکارامە بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمسیۆنی ئەورووپا لە دوایین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی توركیا هۆشداری داوە لەبارەوەی ئەوەی دیموكراسی لەم وڵاتەدا پاشەكشەی كردووە و ئەم بابەتە كاریگەریی نەرێنی لەسەر كاركردنی دامەزراوە دیموكراسیەكان هەبووە.

ئەم دامەزراوە ئەوروپییە، توانانەبوونی پەرلەمانی تورکیا لە لێپرسینەوە لە حکوومەتی وڵاتەکەی و پابەند کردنی بە بنەماکانی دیموکراسی بە یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی دیموکراسی لە تورکیا دەزانێت.

هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا، سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی دامه‌زراوه‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسی له‌ توركیا ناو دەبات.

ئەم دامەزراوە ئەورووپیییە ئاماژەی بە هەندێک بابەتی دیکە کردووە لەوان پشتگوێخستنی راسپاردەی دامەزراوە ئەوروپییەکان بۆ ئازاد کردنی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی وەک سیاسەتمەداری کوورد سەلاحەدین دەمیرتاش و چالاکی مەدەنی عوسمان کاڤالە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کە ئەمەش بە پێشێل کردنی جددی مافی هاوڵاتیان دادەنرێت.

کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە شێوازی نائاسایی گرتووەتەبەر، کە مافی هاوڵاتیانی مەدەنی پێشێل کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە