شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-20 15:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چاوەڕوانی ئەوامان دەکرد کە وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ خۆی سەردانی بنەماڵەی ئەمینیی کردبا

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت چاوەڕوانی ئەوامان دەکرد کە وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ سەرخۆشی کردن بۆ خۆی سەردانی بنەماڵەی ئەمینیی کردبا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێهزاد ڕەحیمی ئەمڕۆ سێشەممە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز ئەمینی و هەموو خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی کوژراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەکەم.

نوێنەری خەڵکی بانە و سەقز وتیشی: وەکوو نوێنەری خەڵکی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران ناڕەزایی خۆم دەردەبڕم لەگەڵ ئەو هەڵسوکەوتەی کە گەشتی ئیرشاد لەگەڵ ژنانی کۆمەڵگای ئیسلامی هەیەتی.

ناوبراو سەرۆک کۆماریشی کردە بەردەنگ و وتی: جەنابی سەرۆک، ڕووداوێکی تاڵ و دڵتەزێن ڕوویداوە و نابێت بیانووی قۆستنەوە بدەین بە دەستی دوژمنەوە، ئەگەر بەشێوەی مەنتیقی لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا مامەڵە نەکرێت ستەمێکی گەورە ڕوودەدات و لە هۆکارەکان و چۆنیەتیی مەرگی مەهسا دوور دەکەوینەوە.

بێهزاد ڕەحیمی لە کۆتاییدا جەختی کردەوە داوا دەکەم بە زووترین کات وەزیری ناوخۆ ڕەهندەکانی ڕووداوەکە ڕوون بکاتەوە و زیاتر لەمەش بێدەنگ نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە