نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان سەردانی ماڵی ژینا ئەمینی دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- نوێنەری وەلی فەقی لە پارێزگای کوردستان ئەمڕز سێشەممە سەردانی ماڵی مەهسا (ژینا) ئەمینی کرد و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پوور زەهەبی لەو سەردانەدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرخۆشی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە تاڵە بۆ بنەماڵەی ئەو کۆچکردووە داوای سەبری لە خودا کرد.
لە بەشێکی قسەکانیدا ناوبراو وێڕا جەخت کردن لە پێشوێنگیریی ڕووداوەکە لە ڕێگای یاساییەوە وتی: بە شێوەی فەرمی بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە ڕێگا یاساییەکانەوە دەکەم.
بۆچوونی بەکارهێنەران