شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-04 20:13 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شنگال لەلایەن میلیشیاکانەوە داگیر کراوە کە ڕێگە بە گەڕانەوەی خەڵک نادەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی بۆ هەشتەمین ساڵیادی کارەساتی کۆمەڵکوژیی شنگال رایگەیاند: ئەوەی تاوانبارانی داعش لەدژی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان ئەنجامیان دا درێژەکراوەی ئەو زنجیرە کارەسات و تاوانانە بوو کە بە درێژایی مێژوو لەبەرانبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەشتەمین ساڵیادی کارەساتی کۆمەڵکوژیی شنگال بەم شێوەیە:

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر شنگال تێدەپەڕێت. تاوانی جینۆسایدی شنگال برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی کوردستان. لەم کارەساتەدا خوشک و برا ئێزیدییەکانمان بەهۆی کوردبوون و بەهۆی ئایین و بیروباوەڕییان کەوتنە بەر شاڵاوی تیرۆریستان. ئەوەی تاوانبارانی داعش لەدژی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان ئەنجامیان دا درێژەکراوەی ئەو زنجیرە کارەسات و تاوانانە بوو کە بە درێژایی مێژوو لەبەرانبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراوە.

لەیادی کارەساتی کۆمەڵکوژیی شنگالدا جێگەی داخە سەرباری بوونی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق لەمەڕ ئاییندە و بەڕێوەبردنی شنگال، هێشتا ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە و، شنگال لە دەستی کۆمەڵێک هێز و چەکدارە کە ڕێگربوونە لە گەڕانەوەی خەڵک و ئاوەدانکردنەوەی شنگال. هەنگاوی یەکەمی سارێژبوونی برینی شنگال، ئەوەیە شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەکانی و ئەو هێز و میلیشیانەی دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە واز لە شنگال بهێنن و، ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت. هەروەها پێویست دەکات ڕێوشوێنی وا بگیرێتە بەر کە چیتر کارەسات و زوڵم و تاوان لەدژی ئێزیدییەکان و پێکهاتەکانی تر دووبارە نەبێتەوە.

لەم یادە دڵتەزێنەدا بە بەرزی یادی شەهیدان و قوربانیانی شنگال دەکەینەوە. هاوکات یادی ئەو شەهید و پێشمەرگە قارەمانانەیش دەکەینەوە کە بە خوێنی خۆیان چیای شنگالیان پاراست و ئابلۆقەی تیرۆریستانیان لەسەر چیای شنگال تێکشکاند و شاری شنگالیشیان لە دەست تیرۆریستان ئازاد کرد و، سەرئەنجام مەردانە ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند و سەری تیرۆریستانی داعش کەوتە ژێر پێی کوردانی ئێزیدی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە