هادی عامری و جینین پلاسخارت هەوڵەکانی چارەسەری دۆخی چەقبەستووری عێراقیان تاوتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هادی عامڕی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی فه‌تح له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کۆبووه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عامڕی ڕایگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی چه‌قبه‌ستوویی و گرینگی‌دان به به‌رده‌وامی دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌کی قبووڵکراو له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور، کرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها باس له پرسی تۆپبارانه‌کانی سوپای تورکیا و پێشێلکردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق کرا.
پلاسخارت له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ختی له پێویستی سه‌قامگیری بارودۆخی سیاسی عێراق و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌کی هاوبه‌ش کرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ری کۆک بن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران