شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-13 18:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندی نیشان دا کە تەرمی عەلی قازی لە مەهاباد بەخاک بسپێردرێت

پوختەی هەواڵ
نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندی نیشان داوە کە تەرمی عەلی قازی لە مەهاباد بەخاک بسپێردرێت.

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کوردپرێسی ڕاگەیاند لەسەر داخوازیی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەلی قازی بۆ گواستنەوەی تەرمەکەی ناوبراو بۆ ئێران، کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندی نیشان دا کە تەرمەکەی لە گۆڕستانی بنەماڵەی خۆیان یا هەر شوێنێکی دیکە لە خاکی ئێران بەخاک بسپێردرێت.

ناوبراو وتیشی: ڕەزامەندیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرپرسانی ئەڵمانیا ڕاگەیێندراوە و ئەوشیان وەبیر هێناوەتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندی نیشان داوە کە تەرمی عەلی قازی بۆ خاکی ئێران بگوازرێتەوە.

عەلی قازی ناسراو بە کوڕی ڕەش ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣ لە مەھاباد لەدایک بووە و کوڕی قازی محەممەد و مینا قازی بووە.
ناوبراو لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢، لە شاری بۆن، ئەڵمانیا بەھۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا گیانی سپارد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە