شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-14 05:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەدیم زەهاوی لە کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوور خرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وەزیری دارایی و وەزیری پێشووی تەندروستیی بەریتانیا لە کاندیدبوون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی شانشینی یەکگرتوو دوورخرانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڵبژاردن لەنێو پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەڕێوەچوو، تیایدا شەش کاندید دەنگی پێویستیی پاڵپشتی کە بریتییە لە 30 دەنگیان بەدەست هێنا، بەڵام هەریەک لە نەدیم زەهاوی وەزیری دارایی بەرەچەڵەک کورد و جێرمی هەنت وەزیری پێشووی تەندروستی دەنگی پێویستیان مسۆگەر نەکرد.

پێشتر نەدیم زەهاوی بەڕەچەڵەک کورد دوای دەست لەکارکێشانەوەى لە وەزیری دارایی و دەست لەکارکێشانەوەى بۆریس جۆنسن، ئەویش خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە