شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-20 19:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهور شێخ جەنگی و محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی لە شاری بەغدا، سەردانی محەمەد حە‌لبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەى کە لاهور شێخ جەنگی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە،رایگەیاندووە: لە دیدارێکدا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەروەها جەختیان کردوەتەوە لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و گەیشتن بە سازان و ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ ڕزگاربوون و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە لە پێناو پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز کە جێی متمانە و خواستی هاووڵاتییان بێت.

هەروەها ئاماژەى بەوەش کردوە، لەهەمانکاتدا پارلەمانیش بتوانێت ڕۆڵی کارا و ڕاستەقینەی خۆی ببینێت بۆ چاودێریکردن و بەردەوام بوونی حکوومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە