شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-20 10:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خەتیب زادە ئیدیعای پشتگیریی ئێران لە پەکەکە ڕەت دەکاتەوە/ ئەوندە ناهێنێت کە وەڵام بدرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لە وەڵامی ئەو ئیدیعایانەدا کە گوایە ئێران بە ناڕاستەوخۆ پاڵپشتیی پەکەکە دەکات ئەوەش بۆ ڕێگری کردن لە پێشڕەویی سوپای تورکیا وتی: ئەمانە هەمووی تۆمەتی درۆ بێ بنەمای میدیاییە و ئەوندە ناهێنێت کە وەڵام بدرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا وەڵامی پرسیاری هەواڵنێیرانی دایەوە و ڕایگەیاند: ئێمە هەڵویستی خۆمان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا بەڕوونی و ئاشکرا ڕاگەیاندووە ئەوەش ئەمەیە کە هەوڵمان داوە وەکوو دوو ئەکتەری چالاک لە ناوچەکە لە ڕێگای دیپلۆماسیەوە و بەتایبەت لەڕێگای گفتوگۆی ئەستانەوە ناکۆکییەکان کۆتایی پێبهێنین.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەشی کرد بە ئیدیعای پشتگیری کردنی ئێران لە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و ئەو هەواڵانەی کە باس لە کەڵک وەرگرتنی ئێران لە پەکەکە دەکەن بۆ ڕێگری کردن لە پێشڕەوی کردنی سوپای توریکا لە حەلەب و مووسڵ وتی: ئەم ئیدیعایە ئەوندە ناهێنێت کە وەڵام بدرێتەوە و تۆمەتی بێ بنەمایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە