شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-20 20:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەیدەر عەبادی و لاهور شێخ جەنگی جەخت لە پێویستیی یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی عێراق دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی شاری بەغداد لەگەڵ حەیدەر عەبادیی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی لە لاپەڕەی فەیسبوکی خۆی بڵاوی کردەوە لە دیدارێکدا پێویستیی یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی ئەمڕۆی عێراق لە هەموو ئاستەکاندا باس کران لەسەر بنەمای گفتوگۆی عێراقییانە.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: هاوکات گرنگیی گرتنەبەری بنەماکانی تەوافوق و سازان باس کران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکوومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار و بەهێز کە سەروەریی وڵات بپارێزێت و باشترین خزمەت پێشکەش بە گەلی عێراق بکات.

شێخ جەنگی ڕاشیگەیاند لە دیدارەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە دەبێت پەرلەمانی عێراق ڕۆڵی کارا ببینێت لە چاودێری کردنی کاروبارەکانی حکوومەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە