شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-17 11:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێم کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیا دەکاتەوە بە پابەندبوون بەرێککەوتنەکان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جووتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، "کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە پابەندین بەرێککەوتنەکانمان بەرامبەریان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژى حکوومەتى هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای پارتی ڕایگەیاند: "کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە پابەندین بەڕێککەوتنەکانمان بەرامبەریان ‌و گومان لەهیچ ڕەفتار و بڕیارێکى خۆمان ناکەین لەکەرتى نەوتدا، ئەو بڕیارانەى داومانە دەستوورى ‌و یاسایین‌ و ئێستاش لەگەڵ بەغدا بەردەوامین لە گفتوگۆ".

ناوبراو وتیشى: "ئێمە ئامادە بووین بەهاى 250 هەزار بەرمیل نەوت ‌و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان ڕادەستى بەغدا بکەین، دواتر چاودێرى دارایی هاتە هەرێم ‌و وردبینى کرد لەوبارەیەوە، بەڵام بڕیارەکەى ئێستا هەموو ئەو هەوڵانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و کۆسپ لەبەردەم هەردوو حکوومەت دروست دەکات".

بەوتەی جووتیار عادل: "پابەندین بەڕێککەوتنەکانمان لەگەڵ بەغدا، هەموو ڕێکارە دەستوریی ‌و یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە مافە دەستورییەکان ‌و پاراستنى ڕێککەوتنەکان ‌و گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە