شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-17 08:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕای سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ لەبارەی بڕیارەی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەلێکی باشە بۆ کاری پێکەوەیی هەرێم و بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، ئەگەر داهاتى نەوت سوودى بۆ خەڵک هەبوایە ئەوا هاوڵاتییان پێش حکوومەتی هەرێم وەڵامى بڕیارەکەى دادگایى فیدراڵییان دەدایەوە.

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە بە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێت، "ئێوەى دەسەڵاتدار چ رێزێکتان بۆ پەرلەمان هێشتووەتەوە و پەرلەمان ئاگادارى نەوت و بڕیارە گرنگەکانە؟ چ کارێکتان کردووە بۆ ئەوەى حکومەت حکومەتى خەڵک بێت؟ ئایا ئەنجومەنى دادوەریی و دادگاکان دامەزراوەى خەڵکن یان بۆ تەسفیەى حزبی و سزادانى خەڵکن؟."

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا شاسوار عەبدولواحید ئاماژە بەوەکردووە، پێویستە دەسەڵاتداران بیربکەنەوە بۆچى خەڵک بێدەنگە! یان دڵخۆشە بە بڕیارى دادگاى فیدراڵى؟."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە