کۆمەڵی دادگەری: خەڵکی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدارڵ دەکەن لەبارەی نەوتی هەرێمەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به دۆسێی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، ئێمه له فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ پێمانوایه: "به‌رله‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له هه‌رێمی کوردستان چاوه‌ڕێی بکردایه بزانێت دادگای فیدڕاڵی چی ده‌ڵێت و چ بڕیارێک ده‌دات له‌سه‌ر پرسی نه‌وت، ده‌بوو گوێی له هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵکی کوردستان بگرتایه که چه‌ندین ساڵه داوای شه‌فافیه‌ت ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش به جێبه‌جێکردنی یاسای نه‌وت و گاز و ئاشکرا کردنی داهاته‌کان و هێنانی گرێبه‌سته‌کان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و ئاشکراکردنی ڕێککه‌وتنه نهێنیه ژێربه‌ژێره‌کان و دامه‌زراندنی سندوقی کوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌کان".
فراکسیۆنەکە راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه، له 10 ساڵی ڕابردودا ده‌سه‌ڵات و کابینه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌نه‌بون که‌مترین شه‌فافیه‌ت له دۆسیه‌ی نه‌وتدا به‌رقه‌راربکه‌ن، گوێ له دڵسۆزانی ناوخۆ بگرن که ئامانجمان بو نه‌وت ببێته خێر و خۆشی بۆ خه‌ڵک نه‌ک ببێته هۆی نانبڕین و قه‌رزارکردنی خه‌ڵکی کوردستان‌و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کۆمپانیا حزبی و بیانییه‌کان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که، ئێمه پێمانوایه، "ئینکاریی و تۆمه‌تبارکردن و ڕقه‌به‌رایه‌تی به قازانج بۆ هیچ لایه‌ک ناشکێته‌وه، پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م بڕیاره بکاته سه‌ره‌تای شه‌فافیه‌ت له نه‌وت و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ و رێککه‌وتنی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ به‌غدا و کۆتایهێنان به کۆمپانیای حزبی‌و به نهێنی هێشتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و ڕێککه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌کان، چونکه مافه ده‌ستورییه‌کان له ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ‌دا که خه‌ڵکی کوردستانیش ده‌نگی پێداوه، ده‌رفه‌تی باشی تیایه بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و داهات و ئه‌رک و ده‌سه‌ڵات له بواری داهات و خه‌رجی و سامانه سروشتییه‌کان له نێوان به‌غداو هه‌رێمی کوردستاندا".
فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری باسی له‌وه‌ش کردوه، "به پێی ده‌ستوور، هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌توانن سوود له ته‌واوی نه‌وتی عێراق و داهات و ده‌سه‌ڵاته فیدراڵیه‌کان وه‌ربگرن، نه‌وت و سه‌رجه‌م داهاته‌کان بۆ خێر و خۆشی خه‌ڵکی کوردستان و گه‌لانی عێراق خه‌رج بکرێن، ئه‌مه جگه له چه‌سپاوی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و مێژویی و خواکرده‌کان بۆ ڕێزگرتن له گه‌لی کورد وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵ‌دا".
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه کردوه، "پێمانوایه ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ هه‌ردو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵ له یه‌ک تێگه‌یشتن و پێکه‌وه کارکردن و ڕێککه‌وتنه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و تێکڕای هاوڵاتیانی عێراقی فیدراڵ، هوشداریش ده‌ده‌ین له‌وه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتن و خۆدزینه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا زیانی بۆ هه‌مو خه‌ڵکی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش هه‌یه و ئه‌نجامی خراپتر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و دواجار ده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه ته‌حه‌مولی ده‌ره‌نجام و ده‌رهاویشته نه‌خوازراوه‌کانی بکه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تی ھه‌ڵبگرن".
بۆچوونی بەکارهێنەران