شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-02 16:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکان، مۆڵەتی لە ئەمریکا و ڕووسیا وەرگرتووە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: بێگومان تورکیا بۆ ئەو هێرشە ئاسمانییانە کە دەیکاتە سەر باکووری سووریا مۆڵەتی ئەمریکا و ڕووسیای وەرگرتووە.

ڕێزان ناسان، ئەندامی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا ببە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا و وتی: ئەمریکا ڕووسیا مۆڵەتیان نەداوە کە تورکیا هێرشی زەمینی ئەنجام بدات بەڵام هێزەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر باکووری سووریا و تاکوو ئەمڕۆ چەندین هاووڵاتیی مەدەمنی بەهۆی ئەو هێرشانەوە گیانیان لەدەست داوە.

ناوبراو درێژەی دا: تورکیا بەبێ ئیزنی ئەمریکا و ڕووسیا توانای ئەنجامدانی ئەم هێرشانەی نییە و ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەمەیە کە تورکیا مۆڵەتی لەم دوو وڵاتە وەرگرتووە.

ڕێزان ناسان وتیشی: ئەمریکا و ڕووسیا مەیلیان بە ڕێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریایە. سروشتیە کە ڕووسیا لە ژێر گوشاری ئەمریکادا ئەم بابەتەی قبووڵ کردووە.

ئەندامی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) وتیشی: پێویستە پێش ئەوەی ڕێکەوتنێک بکرێت کورد ناوماڵی خۆی ڕێکبخات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە