شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-02 16:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ساڵی ڕابردوو 84 هەزار ئۆتۆمبێل لە سنووری هاوبەش لەگەڵ ئێران هاوردەی هەرێم كراون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەوتەی سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان لەماوەی 12 مانگی ساڵی رابردوو  84 هەزار ئۆتۆمبێل لە سنووری هاوبەش لەگەڵ ئێران هاوردەی هەرێم كراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاندووە: بەگوێرەی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی كە لەوەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانەوە درچوون، لەساڵی ڕابردوودا بەتێكڕا 107 هەزار و 159 ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر لە ڕێگای دەروازە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران ئیبراهیم خەلیل باشماخ و پەروێزخانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، بەگوێرەی ئامارەكانی بەردەستمان لەماوەی 12 مانگی ساڵی ڕابردوو لەكۆی ئەو 107 هەزار ئۆترمبێلەی هاوردەكراون زیاد لە 50 هەزار ئۆتۆمبێلیان لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردەكراون بۆ ئەومەبەستەش تەنها لەو مەرزەوە 424 مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دراوە بە كۆمپانیاكان و لەمەرزی باشماخیش 209 مۆڵەت دراوەتە كۆمپانیاكان و تواندراوە 22 هەزار و 310 ئۆتۆمبێل هاوردە بكرێت.

سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەساڵی ڕابردوو لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل 186 مۆڵەت دراوەتە كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و لەوماوەیەدا توانیویانە 20 هەزار و 639 ئۆتۆمبێل هاوردە بكەن، هاوكات لە مەرزی پەروێزخانیشەوە 102 مۆڵەت دەركراوە بەكۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و لەوێش 11 هەزار و 842 ئۆتۆمبێل هاوردە كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە