شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-02 13:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بزووتنەوەی گۆڕان: تیمەکانمان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژووری حکوومەتی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، تیمەکانیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتە خۆجێییەکان بەردەوام دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 02-01-2022 ژووری حکوومەتی بزووتنەوەی گۆڕان لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی تیمەکانیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتە خۆجێییەکان ئاماژەی بەوە دا: "جەخت لەوە دەکەینەوە کە تا ئەو کاتەی بزووتنەوەی گۆڕان دەگاتە دوا بڕیاری سیاسی بۆ مانەوە لە حکوومەتدا یان کشانەوە، هاوڕێیانمان لە حکوومەتدا نوێنەرایەتیی گۆڕان دەکەن و ئەرکی فەرمی بەڕێوەدەبەن، هەر کاتێکیش بڕیاری کشانەوە لە حکوومەت درا ئەوا تیمەکانمان پێوەی پابەند دەبن."

لە روونکردنەوەکەدا هاتووشە: "ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان لە هەوڵی دیاری کردن و هەڵبژاردنی دەستەیەکی کاتیدایە بۆ سەرکردایەتی کردنی بزووتنەوەکە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە