شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-31 09:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە كفری ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی داعش دەست پێكرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنێكی کێوماڵیان لە سنووری خورماتوو دەستپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد چەوری، جێگری فەرماندەی لیوای 144ی هێزەکانی پێشمەرگە بە میدیای یەكێتی راگەیاند: سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینمان دەستپێکردووە بە مەبەستی کێوماڵ کردنی چەکدارانی داعش و حەشارگەکانیان لە سنووری ناوچەی داوودە لە ڕۆژهەڵاتی قەزای خورماتوو.

جێگری فەرماندەی لیوای 144ی هێزەکانی پێشمەرگە وتیشی: تا ئێستا هەڵمەتەکە بەردەوامی هەیە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هێزەکانی لیوای 144ی پێشمەرگە و ئاسایشی زینانە و یاریدەدەرێتی ئاسایشی خورماتوو لە قۆڵی گوندی دوراجی و گوندی پەڵکانە تا غەڕڕە بەڕێکەوتوون، لە قۆڵی دووەم لیوای 17ی پێشمەرگە بۆ سەر زنجیرە چیای غەڕڕە و لە قۆڵی سێیەم هێزەکانی میحوەری دوو و ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی گەرمیان و بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لیوای 52ی فیرقەی 14 لە جادەی کفریەوە بۆ گوندی قوریچای و سەر زنجیرە چیای غەڕڕە دەستیپێکردووە و تا ئێستا چەند حەشارگە و شوێنی حەسانەوەی داعش دۆزراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە