بەرزترین دارمازووی ئێران لە شاری بانە تۆمار کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- بەرزترین مازووداری ئێران لە شاری ئێران تۆمار کرا کە 430 ساڵی تەمەنە و 202 مەتری چوارگۆشەی تاجی دارەکەیە.
کوردپرێس:
بەڕێوەبەری ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و پیشەی دەستی و گەشتیاریی بانە ڕۆژی سێشەمە لە ڕێوڕەسمی ناساندنی بەرزترین دارمازووی ئێراندا ڕایگەیاند ئەو کارە هەڵمەتێکە لە پێناو فەرهەنگسازی لە بواری ژینگەپارێزی و پەرەپێدانی گەشتیاریی گوندەکان.
سعدوڵڵا ڕەحیمی گوتیشی شوێنەوارە تۆمارکراوەکان هێمای ناسنامەی فەرهەنگی و ژینگەیی بانەیە و ئەو دارەش کە 202 مەتری چوارگۆشە ڕووبەری چەترەکەیەتی و 403 ساڵ تەمەنیەتی بە ژمارەی 693 لە ڕیزی شوێنەوارە سروشتی و نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کرا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران