شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-08 05:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دیموکراتی کوردستان: پۆستی سەرۆک کۆمار لەسەر هیچ لایەنێک تاپۆ نەکراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر هیچ لایەنێک تاپۆ نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی حزبەکەی وتی "سبه‌ی سێ وەفد‌ی پێکهاته‌ی سوننه‌ به‌ جیا ده‌گه‌نه‌ ھەولێر و لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆ دەبنەوە و لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماریشەوە وتی ئەو پۆستە بۆ هیچ لایەنێک یەکلایی نەکراوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی پارتی وتی ئەوەی يەکلایی کراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئه‌و پۆسته‌ پشکی کورده‌ و لە ناو کورديش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

هەروەک ئاماژەی بەوەشدا کە حزبەکەی بەڵگەی تەواوی لەبه‌ردەستە، کە بە دەستێوەردان چۆن دوو کورسییان لە دەستداوە، بەتايبەت لە نەينەوا فێڵێکی گەورە لە پارتی کراوه‌، چوونکە ھەموو ئەنجامەکانی ناو سندووقەکان کە پێنج جار ھەژمار کرابوونه‌وه‌، ھاوشێوەی دەنگی ئەليکترۆنی بوون.

ناوبراو وتیشی "پارتی بە دوو لايەنی جيا سەيری ئەنجامەکان دەکات و دەستبەرداری سکاڵاکانی نابێت و لە گەڵ يەکڕيزی نيشتيمانيشە لەناو کورد بۆ حکوومەتی داھاتووی عێراق".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە