كۆمپانیای دانەغاز: هیچ شایستە و قەرزێکمان لای حکوومەتی هەرێم نەماوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمپانیاى دانهغازى ئیماراتى ئاشكرایدهكات، سەرجەم شایستەکانیان لە حکوومەتی هەرێم بۆ ساڵانی 2019و 2020 پێدراوەتەوە و لهئێستادا هیچ شایستەیێکیان لای حکوومەتی هەرێم نەماوە، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاكهش دهڵێت:"ئاستی کارەکانمان لەهەرێمی کوردستانو میسر بەرزبوەتەوە".
کوردپرێس:
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی، لەچارەکی سێیەمی ئەمساڵدا چونەتە قۆناغی قازانجو لەسێ مانگی سێیەمی ئەمساڵیشدا 140 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردوە.
كۆمپانیا ئیماراتیهكه هۆکاری بەرزبونەوەی قازانجەکهى بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوتو باشبونی ئاستی کارەکانیانو هەروەها زیادبو,نی داهاتەکانیان گهڕاندۆتهوه.
د. پاتریک ئالمان سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز ئاشکرایکردوه، "سەرجەم شایستە داراییهكانیان لەحکومەتی هەرێم بۆ ساڵانی 2019و 2020 پێدراوەتەوەو ئێستا هیچ شایستەیەکیان لای حکومەتی هەرێم نییه".
ئهوهشى وتووه، "ئاستی کارەکانیان لەهەرێمی کوردستانو وڵاتى میسر زۆر بەرزبوەتەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران