بافڵ تاڵهبانى بەبۆنەی ڕۆژی یادکردنەوەی سلێمانییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسهرۆكى یهكێتى نیشتیمانى كوردستان لهبارهى ڕۆژى یادكردنهوهى سلێمانى پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاندووه، "بەڵێن ئەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەوشارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی، بەڵکوو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت".
کوردپرێس:
بافڵ تاڵهبانى هاوسهرۆكى یهكێتیی لهپۆستێكدا تایبهت بهڕۆژى یادكردنهوه و بونیادنانى سلێمانى، لهفهیسبوكى خۆى نووسیویهتى:"بەڵێن ئەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەوشارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی، بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بەباڵای ناسناوەکەی کە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، ھەڵمەتو قوربانییە) خزمەتبکرێت".
هاوسەرۆکی یەکێتی دهشڵێت:"بەھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بەپەراوێزخراوییو کەموکوڕییەکانی ئەمشارەو گۆڕانکاریی ڕیشەی لەکەرتی خزمەتگوزارییو سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم".
لهكۆتاییدا دهڵێت:"بەڵێن بێت: ئەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مامو پاراستنی گیانو ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان ئەبێت، یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی لەهەمولایێک پیرۆزبێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران