شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-14 20:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی ئەورووپا: سەپاندنی حوکمی دوو ساڵ و نیو زیندان بە سەر هاوسەرەکەی دەمیرتاش بابەتێکی قیزەونە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەرلەمانی ئەورووپا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێدەچێت ئەو سزایەی بەسەر هاوسەری سه‌ڵاحه‌دین دامیرتاشدا دراوە بەپاڵنەری سیاسی درابێت"، ده‌شڵێت:"زیندانیکردن بۆماوەی دوو ساڵ‌و نیو بەهۆی هەڵەیثکی نووسین لەڕاپۆرتێکی پزیشکیی بابەتێکی قێزەونە و بەهیچ شێوەیثک لەگەڵ لۆژیکدا نایەتەوە".

کوردپرێس:

دادگایێکی تورکیا بەتۆمەتی ساختەکردنی ڕاپۆرتی پزیشکی، سزای دوو ساڵ‌و نیو زیندانیکردنی بەسەر باشاک دەمیرتاشی هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی "هەدەپە"دا سەپاند.

ڕۆژنامەی "جمهورییەت"ی تورکی لەزاری پارێزەرانی باشاک دەمیرتاشی (44) ساڵه‌وه‌ گواستویەتیەوە کە لەبەیاننامەیێکدا وتوویانە، دادگا ئەو بڕیارەی بەهۆی بونی بەروارێکی ناڕاست لەڕاپۆرتێکی پزیشکیی دەرکردوە کە لەساڵی 2015 لەشارى ئامه‌دى کوردستانی تورکیا دەرچووە.

ناچۆ سانشیس ئامور بڕیاردەری پەڕلەمانی ئەوروپا بۆ کاروباری تورکیا لەتویتێكدا نوسیویه‌تى:"ئەو حوکمەی دەرحەق بەهاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش دراوە پێدەچێت بەپاڵنەری سیاسیی دەرکرابێت".

دەشڵێت:"زیندانیکردن بۆماوەی دوو ساڵ‌و نیو بەهۆی هەڵەیەکی نوسین لەڕاپۆرتێکی پزیشکیی بابەتێکی قێزەونەو بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ لۆژیکدا نایەتەوە".

ڕۆژنامەی جمهورییەتیش ئاماژەی بەوەکردوە، تاوەکو کاتی تانەدانی لەبڕیاری دادگا، باشاک دەمیرتاش بەئازادکراوی دەمێنێتەوە.

تیمی پارێزەرانی هاوسەری دەمیرتاش دەڵێن، "هەڵەیەک لەتۆمارەکاندا ڕویداوە کە دەکرێت لەڕێگای بەدواداچون بۆ تۆماری سەردانیکردنی ناوەندی چاودێریی تەندروستیی شارەکە ڕاستبکرێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە