بافڵ تاڵەبانی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دبلۆماسی و بازرگانی کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی بڵاویکردەوە، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان پێشوازیی کرد له دکتۆر مه‌ھدی سه‌فه‌ری، یاریدەدەری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری دبلۆماسی و بازرگانی و مه‌ھدی شوشته‌ری، سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له دیدارێکدا ته‌ئکید له فراوان کردنی ھاریکاری ئابووری و بازرگانی له نێوان ھه‌ردوولا کرایه‌وه به‌جۆرێک خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بکات و پێویستی لێکتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و سه‌رمایه‌داران دووپات کرایه‌وه.
هەروەها، گفتوگۆکرا له‌سه‌ر رێوشوێنه‌کانی په‌ره‌پێدانی کاری وه‌به‌رھێنان و جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی له ھه‌رێم و کارئاسانی زیاتر بۆ خاوه‌نکار و سه‌رمایه‌دارانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا له ھه‌رێم سه‌رمایه‌گوزاری زیاتر بکه‌ن و به‌شداری کاریگه‌رتربن له پێشخستنی ئابوری ھه‌رێم، ھه‌ردولا ھاوڕابون له‌سه‌ر ھه‌ماھه‌نگی و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌کان.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌که، هاوسەرۆکی یەکێتی جەختی کردووەتەوە، کە کارئاسانی ته‌واو ده‌که‌ن بۆ ھه‌موو جموجۆڵێکی بازرگانی، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌ی ھه‌بووه ده‌مانه‌وێت نه‌ک به‌رده‌وامی به‌ڵکوو زیاتری بکه‌ین و ھاوکارمان بن بۆ جێبه‌جێ کردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی و گرنگ که خزمه‌تی زیاتر به ھه‌رێم بکات.
جگەلەوەش، بافڵ تاڵەبانی پاڵپشتی یه‌کێتی ده‌ربڕیوە بۆ ته‌واوکردنی رێوشوێنه یاساییه‌کانی به ره‌سمی ناساندنی مه‌رزه‌کانی کێلی، شوشمێ و پشته.
بۆچوونی بەکارهێنەران