ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقی سەرکۆنە کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە توندترین شێوە هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی سەرکۆنە کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 8ی تشرینی دووەمی 2021 ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕاگەیەنراوێکدا خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەلامەتی و بێزیانی مستەفا کازمی دەربڕیوە و پشتگیری خۆیان بۆ سەربەخۆیی، سەروەری، یەکێتی، پاراستنی خاکەکەی و پرۆسەی دیموکراتی لە عێراق دووپاتکردووەتەوە.
هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق دەربڕیوە لە ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر بە هەموو جۆرەکانییەوە کە مەترسییە بۆسەر ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی.
ڕاگەیەنراوەکە جەختی لە پێویستیی لێپێچینەوەی بکەرانی ئەو کارە تیرۆرستییە کردووە و هەروەها ڕێکخەران و پارەدارانی و پشتگیریکارانیشیان و داوا دەکات هەموو ئەوانە بدرێنە دادگا.
ڕوونیشیکردووەتەوە کە هەر کارێکی تیرۆرستی کارێکی تاوانکارییە و بێ بیانووە، بەبێ گوێدانە هۆکار و شوێن و کاتی ڕوودانی.
بۆچوونی بەکارهێنەران