شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-03 10:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆککۆماری ئێران: لەم وڵاتە هیچ بەستەڵەک و بنبەستێک بوونی نیە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا دەڵێت: هیچ بنبەستێک لە چارەسەری کێشەکانی وڵاتدا بوونی نیە و دامودەزگا دەوڵەتییەکان دەبێت بە شێوەیێکی هەماهەنگ و بە کاری پێکەوەیەیی بجووڵێنەوە و تەواوکەر و یارمەتیدەری یەکتر بن.

کوردپرێس:

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە ژووی هەماهەنگیی ئابووریی دەوڵەتدا کە شەوی سێشەمە بە سەرۆکایەتیی خۆی کۆ بوویەوە ڕایگەیاند: لە نێو ئێراندا هیچ بنبەست و بەستەڵەکێک نیە بۆ چارەکردنی کێشەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێک لە سەر وەزعی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان پێشکەش کرا کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە فرۆشتنی نەوت بە ڕێژەیێکی بەرچاو زیادی کردووە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران ڕاپۆرتێکی لەبارەی دوایین وەزعی پاشەکەوتی دراوەکان و ئەو پارەیە پێشکەش کرد کە پارەی ئێرانە و لە وڵاتانی دیکە بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە