شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-03 11:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باهۆزی تویتەری لە تورکیا: دەنگۆی مردنی ئەردۆغان بڵاو دەبێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە شەوی ڕابردووەوە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر جمەی دێت لە دەنگۆی مردنی ئەردۆغان و پاش تێکچوونی باری تەندروستیی سەرۆکی تورکیا ئەو دەنگۆیە هێزی زیاتری گرتووە.

کوردپرێس:

لە شەوی ڕابردووەوە کۆمەڵێک هەواڵ و دەنگۆ لەبارەی مردنی ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بڵاو بۆتەوە و تویتی "ئەردۆغان مرد" لە تویتەر بە شێوەی بەرچاو بڵاو بۆتەوە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە دەکرێت کە بەرپرسانی پارتی دادوگەشەپێدانی تورکیا هەواڵەکەیان لێ درکاوە و لە بارەی بەشداری نەکردنی ئەردۆغان لە گلاسکۆ دەڵێن: ئەو هەواڵە پێوەندیی بە پڕۆتۆکۆلەکانەوە نەبووە و ئەردۆغان کێشەی جیدیی تەندروستیی بووە بۆیە بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکردووە.

هەروەها ئەمڕۆ 3ی نۆڤێمبێری 2021 ساڵڕۆژی دەسەڵات گرتنی ئاکەپەیە لە تورکیا و ڕۆژێکی گرینگ بوو بۆ ئەردۆغان و حیزبەکەی بەڵام ئەردۆغان پێچەوانەی خولەکانی پێشوو کە بەشداریی دانیشتنی ساڵانەی حیزبەکەی دەکرد ئەمساڵ بەشدار نەبوو لەو دانیشتنە ئەوەش لە کاتێکدایە کە 19 ساڵی ڕابردوو هەموو ساڵێک ئاکەپە لەم ڕۆژەدا ئاهەنگی گێڕاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە