شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-03 13:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەنگۆی مردنی ئەردۆغان ڕەت کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەنگۆی مردنی ئەردۆغانی ڕەت کردەوە.

کوردپرێس:

دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەنگۆی تێکچوونی باری تەندروستی و مردنی ئەردۆغانی ڕەت کردەوە و گوتی: بەرنامەکانی سەرۆککۆمار بەپێی ئەو شتەی پێشتر ڕاگەیێندراوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ پاش ئەوەی دەنگۆی مردنی ئەردۆغان بڵاو کرایەوە دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەو ڕوونکردنەوەیە دەنگۆکانی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند ئەردۆغان پاش گەڕانەوەی لە ئەستەمبۆڵەوە بۆ ئەنقەرە درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات و بەرنامەکانی سەرۆککۆمار هەڵنەوەشێنراوەتەوە.

شایانی باسە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵیش چەند وێنەریێکی گەڕانەوەی ئەردۆغانی لە ئەستەمبۆڵەوە بڵاو کردۆتەوە و لە وێنەکاندا ئەردۆغان دیداری لەگەڵ ئەمریفیش کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە