شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-22 17:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

343 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 343 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی هەینی 30ی ڕەزبەری 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 834 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 343 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و 3 هاووڵاتییش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

تا ئەم کاتە 1772 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە