شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-22 17:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ یەکەمجار یەکێتیی ئەورووپا تورکیا بە «هێزێکی داگیرکەر» ناو دەبات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند بوونی هێزەکانی تورکیا لە سووریا دەچێتە خانەی "داگیرکاریەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕەخنەی توند لە ئامادەبوونی تورکیا دەگرێت لە سووریا و بە هێزێکی داگیرکار ناوزەدی دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا راگەیەندراوە کە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی دوایدا لەگەڵ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورووپادا یەکناگرێتەوە.

یەکێتی ئەورووپا ئەوەشی خستۆتەڕوو "تورکیا لە باکووری سووریا جموجووڵی هێزەکانی بەردەوام دەکات و ڕەوشی مافی مرۆڤ لەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەون جێی تێڕامان و رەخنەیە".

ئەمە یەکەمجارە دەوڵەتی تورکیا لە سووریا وەک داگیرکەر لە لایەن کۆمسیۆنی ئەورووپاوە بە فەرمی بناسێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە