شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-27 08:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کونسوڵى گشتیى ئێران لە هەولێر و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر؛ گۆڕانکارییەکانی عێراق و پێوەندییە دوو قۆڵیەکان تاوتوێ کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند: نەسروڵڵا ڕەشنوودى کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەگەڵ عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆ بوونەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو کۆبوونەوە ڕۆژی شەممە 5ی پووشپەڕ لە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو؛ عەلی باپیر بەڕێوەچوونی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی، کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەڵبزاردنی ئایەتۆڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی پیرۆزبایی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لەم دیدارەدا هەروەها گۆڕانکارییەکانی عێراق و پێوەندییە دوو قۆڵیەکان تاوتوێ کران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە