شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-27 15:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

511 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 345 حاڵەتی جاک بوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه‌ لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٥٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

کوردپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا هاتووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شه‌ش هه‌زار و ٧٥٧ پشکنین، ٥١١ توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە ھەولێر ١٧٤ حاڵەت، سلێمانی ٢٥٥ حاڵەت، دھۆک ٣٩ حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه‌ دوو حاڵه‌ت، گه‌رمیان ٣٦ حاڵه‌ت و راپه‌ڕین پێنج حاڵه‌ت ، ٤٥٦ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاک بوونەوەتەوە.

هاوکات، هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە دوو حاڵه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر، چوار حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ گه‌میان و یه‌ك حاڵه‌تیش له‌ راپه‌ڕین بووه‌.

راشیگەیاندووە، ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٨٣ ھەزار و ٥٨٠ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٤٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە