تەرمی منداڵێکی خنکاوی تەمەن ۵ ساڵ دۆزرایەوە
پوختەی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی مانگی سووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، تەرمی منداڵێکی خنکاوی شاری ماکو دوای ٧ کاتژمێر گەڕان و پشکنینی هێزەکانی فریاگوزاری لە دۆڵی «ڕەند» دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمید مەحبووبی وتی: کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە خنکانی منداڵێکی ٥ ساڵانە کە ناسنامەکەی دیاریکرابوو، گەیشتە ناوەندی کۆنترۆڵ و هاوئاهەنگی بارودۆخی لەناکاوی ئۆپەراسیۆنەکان.
بەڕێوەبەری هەلالی سوور زیادیکرد: بەخێرایی فریاکەوتنکارانی بنکەی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی سێ ڕێگای ڕەند، لەگەڵ دوو تیمی پشتگیری لە شاری ماکو، بۆ شوێنی ڕووداوەکە نێردران.
مەحبوبی وتی: لە کۆتاییدا، هێزە فریاگوزارەکان دوای نزیکەی ٧ کاتژمێر گەڕان لە دۆڵی گەشتیاری گوندی ڕەند، تەرمی منداڵە خنکاوەکەیان دۆزییەوە و دوای گواستنەوە، رادەستی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان کرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران