شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-27 07:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری ئێران: ئه‌وه‌ی ڕوویدا پیلانێکی ته‌واو ڕێکخراو بوو

پوختەی هەواڵ
مه‌سعوود پزیشکیان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا له‌ ئێران ڕوویدا، پیلانێکی ته‌واو ڕێکخراو و ئاڕاسته‌کراو بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود پزیشکیان له‌ نوێترین لێدوانیدا لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا له‌ ئێران ڕوویدا، "پیلانێکی ته‌واو ئاراسته‌کراو و رێکخراو" بوو، ئامانجی ئێمه‌ش رێگریکردن بوو له‌ دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ، که‌ خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانده‌دا له‌ڕێگه‌ی ململانێی ناوخۆییه‌وه‌ دروستی بکه‌ن و سیستمی وڵات هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

مه‌سعوود پزیشکیان باسی له‌وه‌شکرد: "ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌م پیلانه‌وه‌ بوون هه‌وڵیاندا سه‌قامگیری و یه‌کڕیزی ده‌وڵه‌ت تێکبده‌ن"، جه‌ختیشیکرده‌وه‌ که‌ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه‌ و پاراستنی یه‌کگرتوویی نیشتمانی خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە