شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-15 07:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گفتوگۆی تەلەفۆنیی پزیشکیان و سوودانی لەبارەی هەڵبژاردن

پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری ئێران، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و  بە دەستکەوتێکی بەنرخ و سەرچاوەی بەرزکردنەوەی متمانە و گەورەیی گەلی عێراقی وەسف کرد.

لە بەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای بەرز نرخاندنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە و پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێران سوپاسی کردووە  و رایگەیاند: "لەم هەڵبژاردنانەدا گەلی عێراق جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆیان بەو ئەزموون و سیستەمی دیموکراسییەی بەدەستیان هێناوە نیشانداوە و ئومیدیشی کردووە کە دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە کاریگەری بنیاتنەری هەبێت لەسەر بەردەوامیی رێبازی بنیاتنانەوە و پێشکەوتنی عێراق لە چاو  ساڵانی ڕابردوودا".

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو سودانی و پزیشکییان باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرد و "جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق و ئێران بکات و سەقامگیریی ناوچەکە بەهێز بکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە