شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-08 08:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریكا بەشداری كردنی شەش گرووپ لە حكوومەتی داهاتووی عێراقدا قەدەغە دەکا

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەمریكا بڕیاری دەركردووە شەش گرووپی چەكدار كە بە تیرۆرست ڕیزبەندی كردوون، قەدەغەیە بەشداری حكوومەتی داهاتووی عێراق بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "الحدث" ڕایگەیاندووە: لەپێناو زامن كردنی  پەیوەندییەكی دیپلۆماسی سەرکەوتووی عێراق لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پێویستە ئەم بابەتە لەبەرچاو بگیرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی مامەڵە  لەگەڵ وڵاتان بکرێت.

لە درێژەدا وەزیری دەرەوەی عێراق هیوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردی لە عێراق خواست و ڕایگەیاند گرینگە کە ڕێگری لە ساختەکاری بکرێت.

حوسێن لە درێژەدا جەختی کردەوە پەرلەمانی دابێ دەبێت یاسایەک بۆ چاودێری کردنی داهاتەکانی حکوومەت لە کاتی هەڵبژاردندا پەسەند بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە