شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-08 09:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوای کشانەوەی ئەمریکا چیدی پاساوێک بۆ بوونی چەک لە دەروەی دەوڵەت نامێنێت

پوختەی هەواڵ
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، هیچ پاساوێک بۆ بوونی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نامێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی "ڕووداو" ئاماژەی بەوەکرد: "دیاردەی بوونی چەک لەدەستی گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵات لەدوای ساڵی ۲۰۰۳ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق سەریهەڵدا و لەشەڕی دژی داعشیش کۆمەڵێک گرووپی دیکە دروستبوون".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: "لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتووین، کاتێک ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتایی دێت و پەیوەندییەکان دەگۆڕدرێن بۆ پەیوەندیی ئەمنیی دوولایەنە، چی دیکە هیچ پاساوێک بۆ هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت نامێنێت".

لەبارەی چارەسەری کێشەی چەکداری، سوودانی دەڵێت: "هەرکەسێک چەکی لە دەرەوەی دەوڵەت هەڵگرتبێت، دوو بژاردەی لەبەردەمدا دەبێت، یان تێکەڵ بە دامەزراوە ئەمنییەکان دەبێت، یانیش ڕوو لە کاری سیاسی دەکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە