ئەمریکا ناوی ئەحمەد شهرعی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
پوختەی هەواڵ
ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئەحمەد شهرع، سەرۆکی سوریای هەڵگرت، ئەوەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كه هەنگاوێکی هاوشێوەی ناوە، پێش کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی شهرع لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ.
کوردپرێس: ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەپێی ئاگادارییەک کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، ڕایگەیاندووە: واشنتن ناوی ئهحمهد شهرع، سهرۆكی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهر و ئەنەس خەتاب، وهزیری ناوخۆی سووریا له لیستی "تیرۆریستە جیهانییە تایبەتەکان" لابردووە.
هەنگاوی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر شهرع لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و دیمەشق دوای چەندین ساڵ لە دوورکەوتنەوە و سزا ئابوورییە توندەکانی سەپێندراو لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی سووریا لە ساڵی ۲۰۱۱، گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا دێت.
ئیدارە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا هەرچەشنە سووک کردنی سزاکانیان بەستەوە بە پێشکەوتن لەسەر ڕێڕەوی سیاسی و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی.
بۆچوونی بەکارهێنەران