شەڕی ناوچەکە دەگمەنە و لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە شاهیدی نەبووین
پوختەی هەواڵ
ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سووریا دەڵێت ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست گەورە و دەگمەنن، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە شاهیدی نەبووین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەسەڵاتی ڕاگوزەری سووریا ئاشکرای دەکات بۆ دانیشتنی پەرلەمان چاوەڕێی ئاساییبونەوەی بارودۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاین و لیژنەمان ناردوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە "ناوچە ڕزگارکراوەکان" دەستپێبکەن.
ناوبراو وتیشی ۴۰%ی بوودجەی ئەمساڵ بۆ خزمەتگوزارییەکانی وەک تەندروستی و پەروەرده تەرخاندەکرێت.
شەرع ڕاشیگەیاند بڕیارماندا بە زیادکردنی مووچە و کرێی گشتی بۆ هەموو فەرمانبەران بە ڕێژەی ۵۰%.
شەرع وتیشی ڕووداوەکانی ناوچەکە گەورە و دەگمەنن، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە شاهیدی نەبوین.
سەرۆکی سووریا وتیشی کار دەکەین بۆ دوورخستنەوەی سووریا لەو ململانێ و کێشمەکێشانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە.
#سووریا
#کوردپرێس
#شەڕی ئێران و ئەمریکا
#ئەحمەد شەرع
#حکوومەتی کاتیی سووریا
#سەرۆکی کاتیی سووریا
#شەڕی ئێران و ئیسرائیل
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران