یەک ملیۆن و ۳۰۰ هەزار كەس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە
پوختەی هەواڵ
كاتژمێر ۷ی بەیانی رۆژی ۸ی مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەوەستێت و بێدەنگی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند: دەنگدانی هەڵبژاردنی تایبەت لە کاتژمێر ۷:۰۰ی بەیانی رۆژی یەکشەممە ۹ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، کارمەندانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دژە تیرۆر، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگری، حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ژمارەی ئەو كەسانەی لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە (۱,۳۱۳,۸۵۹) کەسە و كاتی بێدەنگی هەڵبژاردن لە کاتژمێر ۷:۰۰ بەیانی ڕۆژی شەممە ۸ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات.
جومانە غەلای جەختی لەوەش کردەوە: هەر کاندیدێک یان لایەنێک یان هاوپەیمانییەک ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان پێشێل بکات، بەپێی رێسا و یاسای کارپێکراو سزا دەدرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران