شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-30 09:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح لێهاتویی تەواوی هەیە بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان

پوختەی هەواڵ
ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: بەرهەم ئەحمەد ساڵح کاندیدی عێراق و کوردستانە بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێمەش بەتەواوی پشتیوانی لێدەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زێباری لە سەكۆی "X" نووسیویەتی: بەرهەم ساڵح خاوەنی هەموو خەسڵەت و ئەزموونێكی پێویستە بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەم دەزگا مرۆییە گرنگە، داوا لە هەموو وڵاتانی ئەندام دەکەین لەم هەفتەیەدا پشتگیری لە کاندیدکردنی بکەن.

شایانی باسە بەرهەم ساڵح، سەرۆكی پێشووی عێراق یەكێک لە كاندیدە بەهێزەكان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، كە بەدووەم گرنگترین پۆست دادەنرێت لە دوای سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرووەكان و زیاتر لە (۷۰) ساڵە هیچ كەسایەتییەک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە، زیاتر كەسایەتییە ناودارەكانی وڵاتانی ئەورووپا وەریدەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە