شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-09 08:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران و عێراق لەسەر چەند خەڵێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن

پوختەی هەواڵ
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرای کرد، لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەسەر چەند خاڵێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕێککەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێنجەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی فەرمی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق‌ و ئێران لە تاران بەڕێوەچوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق له‌ ڕێگه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولایەنی عێراقی ‌و ئێرانی، لەسەر دابین کردنی مانیفێستی ئەلیکترۆنی تایبەت بە کاڵای هاوردەکراو بۆ عێراق پێش گەیشتنی بە دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن، بەو مەرجەی مانیفێستەکە هەموو  داتا و زانیاریی بار و کێش‌ و ژمارەی بەڵگەنامە گومرگییەکان لەخۆبگرێت.

به‌گوێره‌ ڕاگەیه‌نراوەکە، هەردوولا لەسەر چڕکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی‌ و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی‌ و ڕێگری کردن لە هەناردەکردنی ئەو مادانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە قەدەغەکراون ڕێککەوتن.

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕاشیگەیاندووە: "ڕێککەوتنەکە باس له‌وه‌ده‌كات، لەمەودوا تاران بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی عێراق نابێت هیچ دەروازەیێکی سنووری نوێ بکاتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە