له قه‌ره‌هەنجیر ته‌قه له باره‌گای حزبی شیووعی کرا
پوختەی هەواڵ
سه‌رچاوه‌یێک له حزبی شیووعی کوردستان ڕایگه‌یاند ته‌قه له بارهگهکهیان له ناحیه‌ی قهرههەنجیری سه‌ر به شاری که‌رکووک کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌که‌ی حزبی شیووعی ئه‌مشه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد ته‌قه‌که‌ره‌که له ڕێگه‌ی چه‌کی کڵاشینکۆفه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێلێکه‌وه ته‌قه‌ی له باره‌گای حزبی شیوعی کردووه و زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، جگه له‌وه‌ی چه‌ند فیشه‌کێک به‌ر دوو ئۆتۆمێلی ناو باره‌گاکه که‌وتووه.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردووه که ته‌قه‌که‌ره‌که به‌خۆی و ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه به‌ئاراسته‌ی چه‌مچه‌ماڵ ڕۆیشتووه و قسه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که کراوه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران