شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-23 07:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تاوانباران ڕووداوەکەی لالەزار  ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە

پوختەی هەواڵ
جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران ڕوبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زۆر دڵگران بووین بە شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، شەهیدان (سەرمەند عەلی، دیار سەردار حەکیم و ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی) کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی چەسپاندنی یاسا و  پاراستنی ئاسایشدا گیانیان بەخت کرد. 

تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد: "لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و داواکارم خوای گەورە روحی ئەم شەهیدە سەربەرزانە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. هەروەها هیوای چاکبونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم".

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش كرد: "هەموو لایەک دڵنیا دەکەنەوە كە ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە