ڕووداوەکەی لالەزار کێشەی نێوان یەکێتی و بەرەی گەل بوو
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوەکە سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلاماردانەکە ئاگاداری ڕووداوەکە نەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکوومەت بۆئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕوونەدات، بەڵام زۆر بەداخەوە هێرشەکە ئەنجام درا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە".
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی و دڵگرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر ڕووداوەکە دەربڕیوە و داوا دەکات، "یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حیزبی و تووندوتیژی".
لە کۆتاییدا هۆشداری دراوە لەوەی، "چیدی شەڕ و ئاژاوە، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە و پێویستە کێشەکان لەڕێگەی یاساوە یەکلایی بکرێنەوە نەک بەکارهێنانی هێز.
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی ۲۲ی ئابی ۲۰۲۵، دوای شەڕ و پێکدادانی قورس لە ماڵ و بارەگەی سەرەکی بەرەی گەل نزیک هوتێل لالەزار لە شاری سلێمانی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بە دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و دوو لە براکانی بە ناوەکانی پۆڵاد و ئاسۆ شێخ جەنگی، کۆتایی هات. لەگەڵ ئەوان دەیان کەسی دیکە لە کەسوکاری نزیکی و پاسەوانەکانی دەستگیر کران.
لە ئەنجامی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا، کە سیانیان لە هێزە ئەمنییەکان بوون (یەکێک لە دژەتیرۆر، یەکێک لە کۆماندۆ و یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش) و کەسێکی دیکە لە لالەزار کوژراوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران