یەکەم ئامار لە زیانی گیانی و ماددی ئاڵۆزییەکانی سلێمانی بڵاو کرایەوە
پوختەی هەواڵ
به‌گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمیه‌كان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا له نێوان هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی و چه‌كدارانی سه‌ر به لاهوور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی خه‌ندان بڵاوی کردەوە: له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی نێوان هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانی و چه‌كدارانی سه‌ر به لاهوور شێخ جه‌نگی، سێ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منیه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 10 كه‌سیش بریندار بوون.
ئەوەش هاتووە: زیانێکی زۆر ماددی بەر هۆتێل لالەزار و بیناکانی دەوروبەری کەوتووە و جگە لەوەش زیاتر لە شەش ئۆتۆمبێلی سەربازی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی سووتاون.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیك بوونه‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ده‌رچووه، دوای چوار کاتژمێر لاهوور شێخ جەنگی و دوو برای دەستگیرکران.
#کوردپرێس
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#لاهوور شێخ جەنگی
#لالەزار
#شەڕ
#پێکدادان
#هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی
#ئاسۆ شێخ جەنگی
#پۆڵاد شێخ جه‌نگی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران