شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-22 07:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی  ئاژانسی پاراستن و زانیاری: خوێنی هەڤاڵەکانمان له‌ هێزە ئەمنیەکان بەفیڕۆ ناڕوات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی  ئاژانسی پاراستن و زانیاری له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، یاسا سەروەر دەبێت و خوێنی هەڤاڵەکانیان لە هێزە ئەمنیەکان، بەفیڕۆ ناڕوات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "لە دڵەوە نیگەران و غەمبار بوین بە شەهیدبونی ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی پورزامان لە هێزەکانی دژەتیرۆر، کە لەکاتی بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی و پاراستنی سەروماڵی خەڵکەکەمان بەدەستی رەشی یاسا شکێنان و لادەرەکان شەهید کرا".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: "بەدڵنییایەوە یاسا سەروەر دەبێت و خوێنی کاکە ئاری و هەڤاڵەکانی لە هێزە ئەمنیە سەربەرزەکانمان، بەفیڕۆ ناڕوات و هەمو ئەوانەی لەپشت شەهید کردن و هاندانی یاساشکێنی بون، روبەڕوی یاسا دەکرێنەوەو بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن".

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی كه‌ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ ده‌رچوه‌، دوای چوار کاتژمێر له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ لاهوور شێخ جەنگی و دوو برای خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، دواتریش پێكدادانه‌كان ڕاگیران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە