شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-20 09:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

۵۴۲ کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوور خرانەوە

پوختەی هەواڵ
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دوورخستنەوەی ۵۴۲ کاندیدی لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: تائێستا ۵۴۲ کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە، لەو ژمارەیەش ۲۵۳ کاندیدیان بەهۆی تۆمەتی پەیوەندییان بە حزبی بەعسەوە بێبەش کراون، ۱۰۰ کاندیدی دیکەش بەهۆی نەبوونی پێوەرەکانی کاندیدبوونەوە دوورخراونەتەوە.

عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەش دا، چوار کاندید بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەکانیان ‌و ۱۵ کاندیدی دیکەش لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دوورخراونەتەوە، زیاتر لە ۱۶۰ کاندیدیش بەهۆکاری جیاواز بە کاندیدی دیکە ئاڵوگۆڕ کراون.

بڕیاروایە ۱۱ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی پێش لە هەڵبژاردنیش، کۆمسیۆن تائێستا ژمارەیەک کاندیدی بەهۆکاری جیاجیا دوورخستوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە